شاسوار عبدالواحید: رۆژێك دێت بەرپرسەكانی یەكێتی و كوڕەكانی جەلال تاڵەبانی لەبەر دەركی سەرا لە سێدارە بدرێن

 

دوای ئەوەی رۆژی 18ـی شوبات دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەلبژێردران, شاسوار عەبدولواحید خاوەنی كۆمپانیاكانی (نالیا) كە هاوكات سەرۆكی گرووپی (نەوەی نوێ) بابەتێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیوە و تێیدا بە ناڕاستەوخۆ داكۆكی لە كاندیدكردنی چەند پەرلەمانتارێكی گرووپەكەی بۆ پۆستەكانی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە كە سەرجەمیان نەیانتوانی جگە لە دەنگی فراكسیۆنەكەی خۆیان، تەنیا یەك دەنگی دیكەش بهێنن. كەسێك بە ناوی ئاری دەلاك پێی گوتووە كە یەكێتی ڕێگەی بە گرووپەكەی شاسوار و گۆڕان داوە، ڕەخنەی لێ بگرن.

لە بەرامبەریشدا شاسوار عەبدولواحید بە توندی وەڵامی داوەتەوە و نووسیویەتی: “منەتمان بە باوكی یەكێتیش نییە، یەكێتی بە خێری خەڵكی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە، خۆیان میوانێكی رەزا قورسن و رۆژێك دێت بەرپرسەكانی یەكێتی و كوڕانی تاڵەبانی لەو بەردەركی سەرا وەك مفەوەز شەماڵ هەڵدەواسرێن، ئەم كۆمێنتەیشم بۆ هەڵبگرە بۆ مێژوو”.

ئەمە لە كاتێكدایە كە تاوەكوو ئێستا لەنێو چاودێران و خەڵكی سلێمانی، بەتایبەتیش كەسانی نزیك لە بزووتنەوەی گۆڕان، بۆچوونێك هەیە كە شاسوار عەبدولواحید سەرجەم هەڵوێست و جووڵانەوەكانی لە خزمەت یەكێتی و بە دیاریكراویش گرووپێكی یەكێتی دایە.

 

 

Back to top button