نیشانەكانی بەردی گورچیلە چین؟ رێگاكانی چارەسەر
گورچیلە ئەركی پاككردنەوەی خوێنە لەمادە زیادەكانی سۆدیۆم و خوێ، خستبونەوەی میزی هۆكارە بۆ نیشتنی مادەی زیانبەخش لەگورچیلەدا و كۆبونەوەی ئەم مادانە دەبێتەهۆی دروستبونی بەردی گورچیلە، چەند جۆرێك بەرد هەیە وەك بەردی كالیسیۆم و بەردی ئیگزارات و بەردی سیستین و بەردی ئیستراویت، كۆتا چارەسەریش بۆ لەناوبردنی بەردی گورچیلە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە.
بەردی گورچیلە چییە و چۆن دروست دەبێت ؟
فەرمانی گورچیلە، پاككردنەوەی خوێن واتە خوێن لەزیادەكانی (سۆدیۆم) خوێ پاكدەكاتەوە، گورچیلە ئەو ماددە زیادانەی كە لەناو خوێن و ئاودایە جیادەكاتەوە و لەڕێگەی میزەوە دەچێتە دەرەوە،خەستبونەوەی میز دەبێتە هۆی نیشتنی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لەگورچیلەدایە و لەئەنجامی كۆبونەوەی ئەم مادە زیانبەخشانە بەردی گورچیلە دروست دەبێت، كە ئەم بەردەش لەڕێگەی میزەوە ناچێتە دەرەوە.
پێوانەكردنی بەردی گورچیلە
بەردی گورچیلە لەوانەیە زۆر بچووك یان زۆر گەورە بێت، لەزۆربەی حاڵەتدا بێ ئەوەی خۆت پێی بزانی دێتە دەرەوە، بەڵام كاتێك كە بەردی گورچیلە گەشەدەكات و گەورە دەبێت، لەرێگەی میزەوە نایەتە دەرەوە، جاری واها هەیە بەردی گورچیلە گۆشەی تیژ و زبری دەبێت و زۆر بەسەختی و ئازارەوە لەرێگەی میزەوە دێتە دەرەوە.
رەنگەكانی بەردی گورچیلە
رەنگی بەردەكان بریتین لە رەنگی زەردە و هەندێ جاریش قاوەیی دەبێت.
جۆرەكانی بەرد ئەمانەن
بەردی گورچیلە چەند جۆرێكی هەیە لەوانە بەردی كالیسیۆم و بەردی ئیگزارات و بەردی سیستین وبەردی ئیستراویت.
نیشانەكانی بەردی گورچیلە؟
بەردی گورچیلە كۆمەڵێك نیشانەی هەیە، لەوانە ئازاری زۆر وەكو ئازاری منداڵدان، شوێنی ئازار لەبەشی خوارەوەی سك و لەوانەشە بگاتە ئازاری ران، ئێشی گەدەی لەگەڵدایەو دڵ تێكدەهەڵهاتن و هەڵامەت، هەروەها بوونی خوێن لەناو مێزدا و كەمكردنەوەی میز یان نەمانی بەتەواوەتی و بۆنی پیس لەمیز، تۆخ بوونی رەنگی میز. و بوونی ئیلتیهاب لەمیز.
لەچ كاتێكدا نەشتەرگەری پێویستە ؟
لەكاتێكدا نەشتەرگەری پێوستەكە بەردەكە زۆر گەورە بێت یان لەكاتی گەشەكردندا بێت، دوای ئەو ماوەیە كەبۆی دادەنرێت بێتە دەرەوە، گەر نەهاتە دەرەوە و ئازاری هەمیشەیی، هەروەها بەردەكە رێگربێت لەهاتنە دەرەوەی میز بە بۆری میزدا و زیادكردنی ئیلتیهاب لەناو میزدا.
سەرچاوە: Asuda Hospital