سوودێكی نوێی سیر ئاشكرا كرا

زۆرمان لە ژیانی رۆژانەمان دوور دەكەوینەوە لە خواردنی سیر، بەهۆی ئەوەی بۆنی ناخۆشی هەیە و دەوروبەر بێزاردەكات.
لەدوا توێژینەوە دەركەوتووە كە سیر بۆ پێستی مرۆڤ زۆر بە سوودە، پێست گرنگترین بەشی جوانی ڕوخساری مرۆڤە، بۆ ئەوەی بە جوانیش بمێنێتەوە، پێویستە بەردەوام پارێزگاری لێ بكەین.

پێكهاتەی سیر كۆلاجینی تێدایە، كە بۆ جوان و گەنج مانەوەی پێست پێویستە، هەروەها بە باشی پارێزگاری لە پێست دەكات، گرنگیی زۆریشی بۆ پێست هەیە، ئەگەر دەتەوێت بەخێرایی لە زیپكە و شوێنی زیپكە ڕزگارت بێت، سیر بەكار بهێنە.
بۆ ئەوەی زیپكە و شوێنی زیپكە لەسەر دەموچاوت نەهێڵیت، پێویستە سەرەتا دەموچاو و دەستەكانت بشۆیت، پاشان وشكی بكەرەوە و سیرێك بكە بە دوو پارچە بۆ ماوەی چەند خولەكێك بیخە سەر شوێنی زیپكەكە، ئینجا لای ببە، كاتێك وشك بووەوە، مەیشۆ. ڕۆژانە ئەم ڕێكارە دووبارە بكەرەوە تا لە زیپكە و لە شوێنەواری زیپكە ڕزگارت دەبێت و دەبیت بە خاوەن پێستێكی جوان.

Back to top button