په‌تاته بۆ ته‌ندروستى پێست بهكاربێنه
په‌تاته نه‌ك ته‌نیا به‌سووده بۆ خواردن، به‌ڵكو له بوارى جوانكارى پێست و كاڵكردنه‌وه‌ى تاریكى پێست سوودێكى زۆرى هه‌یه، لێره‌دا پێویسته بزانین كه چۆن په‌تاته به‌كارده‌هێنرێت بۆ كاڵكردنه‌وه‌ى ئانیشك و ئه‌و شوێنانه‌ى پێست كه تووشى ره‌شبوونه‌وه بوون.
په‌تاته‌ى خاو یارمه‌تى كاڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه ده‌دات كه ره‌نگى پێسته‌كه‌ى گۆراوه، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به نیشاسته و ڤیتامین C كه ئه‌م دوو پێكهاته‌یه پێویستن بۆ پێست.
دانانى قاشێك په‌تاته له‌سه‌ر ئانیشكت ده‌بێته هۆى كاڵكردنه‌وه‌ى و رێگریكردن له ره‌شبوون و تاریكبوونى پێست، چونكه په‌تاته تایبه‌تمه‌ندى سپی كردنه‌وه‌ى سروشتى هه‌یه، ئاوى په‌تاته ئهنزیمێكى تێدایه كه پێى ده‌وترێت “كاتهچۆلاسزك”ه وه‌كو ماده‌یه‌كى سپی كردنه‌وه كار له پێست ده‌كات، دوو رێگایى كاریگه‌ر هه‌یه بۆ سپی كردنه‌وه‌ى پێست له رێگه‌ى په‌تاته‌وه ئه‌مانه‌ن:
ماسكى په‌تاته بۆ سپی كردنه‌وه‌ى ئانیشك:
رێگای یه‌كه‌م:
1: په‌تاته‌یه‌ك به شێوه‌ى بازنه‌ى ته‌نك ببره، به‌ڵام پێویسته سه‌ره‌تا په‌تاته‌كه پاك بكه‌یت.
2: به‌شێوه‌یى سوورى بازنه‌ى په‌تاته‌كه بخشێنه له ئانیشكت بۆ ماوه‌ى سێ بۆ پێنج خولهك.
3: قاشێك په‌تاته‌ى تر بێنه و هه‌مان كردار دووباره بكه‌ره‌وه به‌هه‌مان كات.
4: رێگه بده ئه‌و ئاوى په‌تاته‌ى كه به ئانیشكتهوه ماوه‌ته‌وه وشك ببێته‌وه بۆ ماوه‌ى 10 خولهك.
5: دواتر به ئاو سارد بیشۆ و وشكى بكه‌ره‌وه.
رێگای دووه‌م:
1: پهتاتهیهكى ئاسایى بێنه و پاشان له رهندهى بده تا ئاوى پهتاتهكهت ده‌ستده‌كه‌وێت به پارچه‌یه‌كى ته‌نك جوان بیگوشه.
2: دواتر به ئاوى ئه‌و په‌تاته‌یه ئانیشكت به پارچه لۆكه‌یه‌ك ته‌ر بكه.
3: رێگه بده بۆ ماوه‌ى 10 خولهك بمێنێته‌وه.
4: دواتر به‌هه‌مانشێوه به ئاوى سارد بیشۆ و پاشان وشكى بكه‌ره‌وه.
چه‌ند جارێك ئه‌م كرداره دووباره بكه‌ره‌وه له هه‌فته‌یه‌كدا تا هه‌ست به كاڵكردنه‌وه‌ى ره‌نگى پێستت ده‌كه‌یت، په‌تاته جهڵاتینى ئهكسفۆلیانتسى تێدایه كه خانه و پێستى مردوو له‌ناو ده‌بات و پێست گه‌شتر و روونتر پیشان ده‌دات.