پۆتین داوادەكات لادا بكڕن

سەرۆكی روسیا پێشنیاز دەكات كە وڵاتانی ئەوروپا و جیهان ئۆتۆمبێلی لادا بەكار بهێنن لە جیاتی ئۆتۆمبێلە ئەوروپیەكان چونكە لە ئێستادا بە كوالێتیەكی بەرز بەرهەم دەهێنرێت لە لایەن ڕوسیاوەو یەكێكە لە هەرە ماركە باشەكانی جیهان
لەدوای لێدوانەكەی پۆتین سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی لادا لە ئەوروپا فرۆشی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو بەرز بۆتەوە.

دوای لێكۆڵینەوەی كۆمپانیای (Focu2Move) لە نۆ مانگی ڕابردوی ئەمساڵ بەراورد بەساڵی ڕابردو فرۆشی بەرز بوەتەوەو %46 زیادی كردوە.

سەرچاوەكە ڕاشیگەیاند كو تا كۆتای مانگی 9 (82)هەزارو 794 ئۆتۆمبێلی لێفرۆشراوە.

بەهۆی فرۆشی زۆریەوە لادا ئەمساڵ لە ڕیزبەندی چل و هەشتەمین كۆمپانیای ئۆتۆمبێلدایە كە زۆرترین فرۆشیان هەبوە.

Back to top button