منداڵێكی ونبوی هەڵەبجە لە ئێران دۆزرایەوە

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە, ڕایدەگەیەنێت: منداڵێكی ونبووی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران دۆزرایەوە.

لوقمان عەبدولقادر, سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بەدەزگا میدیایەکانی ڕاگەیاند، منداڵێكی ونبووی هەڵەبجە لە وڵاتی ئێران دۆزراوەتەوە, خێزانی منداڵەكە سەردانی ئێرانیان كردوە بۆ ئەنجامدانی رێكارە پزیشكی و رێكارە یاساییەكان.

وتیشی: ئەو خێزانە هەڵەبجەیەی كە سەردانی ئێرانیان كردوە نمونەی خوێنیان لێ وەرگیراوەو دەركەوتوە منداڵەكە هی ئەوان بوە.

سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە, ئاماژەی بەوەشكرد, بەڵگە یاساییەكانی ئەو دۆسیەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو منداڵە, لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران و عێراق و نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم, پەسەند كراون.

Back to top button