بۆ ئەوانەی بە نیازن سبەی هەینی بچنە سەیران.. کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە ..

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ئاشکرای کرد کە لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ەوە، ئەگەری بارانبارین هەیە، بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەو دەستەیە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میدیاکانی عێراق بڵاو کراوەتەوە، چوار ڕۆژی داهاتوو، دۆخی کەشوهەوا لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش هەیە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، پلەکانی گەرماش گۆڕانکاری بەخۆیانەوە دەبینن و چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.

هەر بەپێی پێشبینیی دەستەکە، سبەی هەینی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێت لە ڕۆژانی ڕابردوو. خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینینیش ٨ تا ١٠ کیلۆمەتر دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی چەند پلەیەکی گەرما، ڕۆژانی هەینی و پشوو، بەشێکی بەرچاوی هاووڵاتییانی شارەکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکان و دەشت و دەرەکانی کوردستان بکات.

 

Back to top button