فالح فه‌ياز: ناهێڵين عێراق ببێته سه‌كۆى دژايه‌تى هيچ لايه‌ك
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/02/1-47.jpg)
راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانى عێراق، فالح فه‌ياز رايگه‌ياند، به‌غدا رێگه نادات، خاكى عێراق بكرێته سه‌كۆ بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانى دراوسێ.
له چواره‌م كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و تێڕوانينه‌كانى”، له به‌غدا، فه‌ياز گوتى: “وه‌ك چۆن عێراق به سوپا و گه‌له‌كه‌ى توانى به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وێت، پێويسته هه‌مووان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تێڕوانينى و بير‌ى داعش هاوكارى عێراق بكه‌ن.
فه‌ياز، گوتيشى: هۆكارى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى به‌سه‌ر داعشدا به‌ده‌ستهاتووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و فه‌توايه‌ى مه‌رجه‌عيه‌تى شيعه ده‌ريكرد و هه‌روه‌ها ئه‌و يه‌كڕيزييه‌ى گه‌لى عێراق هه‌يبوو.
كۆنگره‌ى چواره‌مى تايبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ميدياى داعش و تێڕوانينه‌كانى له به‌غدا به به‌شدارى 150 شاره‌زا و راوێژكارى نێوده‌وڵه‌تى كه له 60 وڵاته‌وه هاتبوو به‌ڕێوه‌چوو.