رێبوار بابكەی لە هەوڵی كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێمین

 

دوای ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا, لە ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكرێت لیژنەی یاسایی بۆ خولی پێنجەم ھەڵبژێردرێت، بۆ ئەوەی دانیشتنە ئاساییەكانی پەرلەمان بكەونە سەر پێی خۆیان، لەبارەی هەنگاوەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش پەرلەمانتارێكی پارتی ئاشكرای دەكات, یەكەم كاری داھاتوویان لە پەرلەمان، چالاككردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی ھەرێمە، لە بەرامبەریشدا، نوێنەرێكی توركمان بە باشی دەزانێت, بێ رێككەوتنی پارتی و یەكێتی ئەو پرسە نەھێندرێتە ناو دانیشتنەكانی پەرلەمان.

رێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: “دەمانەوێت سەرۆكایەتی هەرێم كارا بكەینەوە، بۆ ئەوەی لەناو پەرلەمان دەنگ بە كاندیدی ئێمە بۆ ئەو پۆستە بدرێت، كە نێچیرڤان بارزانییە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “بەگوێرەی گفتوگۆكانی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكان، بڕیار وایە بۆ ئەم قۆناغە سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت، تا ئەو كاتەی هەرێمی كوردستان دەبێت بە خاوەنی دەستوور، چونكە دەستوور سیستەمی سیاسی پێناسە دەكات”.

Back to top button