دەزگای هەواڵگری عیراق هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین گروپی پارەداركردنی داعشی راگەیاند

لەگەڵ ئەوەی داعش لە عێراق جموجۆلەكانی لە عێراق دەست پێكردۆتەوە دەزگای هەواڵگری عیراق، هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین گرووپی پارەداركردنی داعشی لە عیراق راگەیاند و ئاشكرایكرد، لەو هەڵمەتەدا دەستیان بەسەر نیو ملیار دۆلاریشدا گرتووە.
لە راگەیەندراوێكدا دەزگای هەواڵگری عیراق بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانیان توانیویانە گروپێكی پارەداركردنی داعش لە عیراق هەڵوەشێنێتەوە، جەختیكردووەتەوە، لەسەرەتای بوونی ئەو رێكخراوە چەكدارییە لە عیراق گروپەكە گەورەترین گروپی پارەداركردنی داعشبووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، گروپەكە لە رێگەی نووسینگەكانی حەواڵەوە كاریان كردووە و پارەیان ئاڵوگۆڕكردووە.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی راگەیاندووە، ئەو گرووپەی داعش، كە دەستگیركراون بڕی 500ملیۆن دۆلاریان پێبووە و تەواوی ئەو پارەیەش دەستی بەسەردا گیراوە. هەروەك ئاماژە بە شوێن و كاتی هەڵمەتەكە نەكراوە.

Back to top button