کێشانی 20 جگەرە لە رۆژێکدا توشووی ئەم نەخۆشییەت دەکات؟

پسپۆڕانی بواری پزیشکی، مەترسییەکی دیکەی جگەرە کێشان لەسەر کزبوون و رەنگ کوێری چاو رادەگەیەنن.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی، کێشانی 20 جگەرە لە رۆژێکدا، دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی چاو، بەتایبەت رەنگ کوێری.

توێژینەوەکە لە زانکۆی روتجرز لە نیوجرسی لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەنجامداراوە، تێدا هاتوە ئەو کەسانەی رۆژانە 20 جگەرە دەکێشن، ناتوانن رەنگەکان جیابکەنەوە، بەتایبەت رەنگی سور و سەوز و شین و زەرد.

پسپۆڕان دەڵێن، جگەرە ماددەی کیمایی گۆگردیدی کاربۆن‎ و Styrene تێیدا کە کاتێک دەیکێشیت، ماددەکان دەچێتە موولولەکانی خوێن لە پشتی چاو و جیاکردنەوەی رەنگەکان تێکدەدات.

رۆژنامەی سەن لە پەڕەی تەندروستی خۆیدا بڵاویکردەوە، جگەرە کێشان چەندین زیانی تەندروستی هەیە، لەوانە لاوازبوونی چالاکییەکانی مێشک و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و مردنی پێشوەخت.

Back to top button