له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره پزیشك ڕه‌نگی سه‌وز بۆ ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ده‌پۆشێت
هۆكارێكی گرنگ و سه‌یر بۆ له‌به‌ركردنی پۆشاكی ڕه‌نگ سه‌وز له لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه هه‌یه، كه به پێی زانست سه‌لمێنراوه و ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
زانایان سه‌لماندوویانه، له دنیادا سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كیی هه‌ن و ئه‌وانیش سوور،زه‌رد و شینن. سه‌وز ڕه‌نگێكی لاوه‌كییه و له به‌رانبه‌ر سووری سه‌ره‌كیدا دانراوه، سووریش ڕه‌نگی خوێنه و له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریدا زۆر ده‌بینرێت.
كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پزیشكه‌كان ڕه‌نگی سووری خوێن ده‌بینن، چاویان پێویستی به‌وه ده‌بێت زوو زوو پشوو وه‌رگرێت، ئه‌و پشووه‌ش له به‌رانبه‌ر ڕه‌نگی سووری خوێندا، ته‌نیا به ڕه‌نگی سه‌وز وه‌رده‌گیرێت، بۆیه پزیشكان له‌پێناو پشوودان به چاویان ڕه‌نگی سه‌وز ده‌پۆشن.
ئه‌مه به تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن زانایانه‌وه سه‌لمێنرا، تۆش ده‌توانی تاقی بكه‌یته‌وه، دوو پارچه كاغه‌زی سوور و سپی بێنه، ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری سووره‌كه بكه و وای دابنێ ڕه‌نگی خوێنه، دواتر سه‌یری ڕه‌نگی سپییه‌كه بكه، ده‌بینی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوته ڕه‌نگی سه‌وزه!، ئه‌مه‌ش واته چاوی مرۆڤه‌كان دوای بینینی ڕه‌نگی سوور به ڕه‌نگی سه‌وز پشوو وه‌رده‌گرن.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، ده‌توانی هه‌مان شت له‌سه‌ر ڕه‌نگی زه‌رد كه ڕه‌نگێكی سه‌ره‌كییه له‌جیاتی ڕه‌نگی سووره‌كه تاقی بكه‌ره‌وه، ماوه‌یه‌ك سه‌یری ڕه‌نگی زه‌رد بكه و سه‌رنجی بده، دواتر سه‌یری ڕه‌نگی سپی بكه، ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت ڕه‌نگی مۆره نه‌ك سپی، چونكه مۆر یان بنه‌وشه‌یی جێگره‌وه و ڕه‌نگی لاوه‌كیی زه‌رده، وه‌ك چۆن ڕه‌نگی سه‌وز جێگره‌وه‌ی سوور بوو.