نه‌وت رێژه‌یه‌كی زیاتری نرخی خۆی له‌ده‌ستدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/jhgh.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14/11/2016 له‌بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت رێژه‌یه‌ك له نرخی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 44 دۆلار و 68 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ماوه‌یه‌كه نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ناسه‌قامگیریه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌وه به‌تایبه‌ت ئێران و سعودیا.
ئه‌م نائارامیه زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا و بانگه‌شه‌ی تره‌مپ بۆ دابین كردنی بودجه‌ی تایبه‌تی ساڵانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكا.