ئایه دهزانی پشیلە توشی ئەم نەخۆشییەت دەکات.؟
توێژینەوەیەک مەترسی بەخێو کردنی پشیلە لە ماڵدا، بۆسەر ژیانی تەندروستی مرۆڤ ئاشكرادەکات.
زانایانی بواری پزیشکی لە زانکۆی کۆبنهاگن رایدەگەیەنن، پشیلە جۆرە بەکتریایەکی پێوەیە کە بڵاودەبێتەوەو دەبێتە هۆی توشبونی مرۆڤ بە چەند نەخۆشییەک و ئەگەری لە ٪٥٠ تێکدانی باری دەرونی مرۆڤی هەیە .
زانایان توێژینەوەکەیان لەسەر 80 هەزار کەس ئەنجامداوە کە پشیلە بەخوێودەکەن لە ماڵەکەیاندا و لە ئەنجامدا دەرکەوتوە، 2591 کەسیان، توشی نەخۆشی دەرونی و خەمۆکی و شيزوفرينيا بوون.
بەکتریاکە ناوی Toxoplasma gondii کە لەناو خانەکانی پشیلەدا هەیە لەرێگەی دەردانی پاشەڕۆی پشیلەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دەبێتە هۆی توشبون بە نەخۆشییە دەرونیەکان و لاوازبوونی بەرگری لەش.