په‌رله‌مانتارێكى عێراق واده‌ى ناردنى بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رای گه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق یاسای بودجه‌ی ساڵى 2019 جێبه‌جێ ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چاوه‌رێ ده‌كرێت له ماوه‌ی مانگی داهاتوو بودجه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌فار سه‌رۆكی كاتی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، بودجه‌ی ئه‌مساڵی 2019 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه رێنوێنى بۆ ده‌رده‌چێت و كاتی جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی كه‌مێك دوا ده‌كه‌وێت.
زیاتر ئاشكرای ده‌كات، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان هێشتا هیچ پارێزگایه‌ك یاسای بوجه‌ی ئه‌مساڵی پێنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام له مانگی داهاتوو یاساكه جێبه‌جێ ده‌بێت و پشكی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ی ساڵى 2019 ره‌وانه ده‌كرێت كه 552 ملیار دیناره”.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه په‌رله‌مانی عێراق یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 ی په‌سه‌ند كردووه، به‌پێی یاساكه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌مه‌یش له یاساكه‌دا جێگیركرا.