هه‌فته‌ى داهاتوو نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌كێتی بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو به سه‌ردانێك نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بگاته شاری سلێمانی و له باره‌ى پێكهێنانى كابینه‌ى حكوومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندان پاكێجى تر گفتوگۆكانیان چڕ بكه‌نه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ست (خــواکورك) كه‌وتووه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه كۆ ببێته‌وه.
(خـــواکورك) ەسەرچاوەیەکی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی زانیوویەتی، له سه‌ردانه‌كه‌ى نێژیرڤان بارزانى ئاگادار كراوینه‌ته‌وه كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانیانه‌یه كه‌له دوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له ۱۸ـی شوبات و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هاتووه‌ته ئاراوه، هەر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌خرێته‌وه به‌رباس و هه‌وڵی یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان ده‌درێت به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی.