فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: به‌مزووانه‌ فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان دێنینه‌ ناوچه‌كه‌

خواكوڕك

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌باشیك له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ ناكشێنه‌وه‌ كه‌ ڕزگارى ده‌كه‌ن،
ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌موو بستێكى شاره‌دێی باشیك، خاكى كوردستانه‌.

حه‌مید ئه‌فه‌ندى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ باشیك، به‌ ئاژانسى “ئه‌نادۆلۆ”ـى توركى ڕا گه‌یاندووه، ” پێشمه‌رگه‌ شاره‌دێی باشیكى له‌ ده‌ست ڕێكخراوى داعش وه‌رگرته‌وه‌ و نایه‌وێت دانوستانی له‌سه‌ر بكات”.

ئه‌فه‌ندی ده‌شڵێت، “فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان و خانووه‌كانى هاووڵاتیان له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئاماده‌ ده‌كه‌ن و ڕێگه‌ش ده‌ده‌ن به‌هاووڵاتیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ئاواره‌یی ڕزگاریان ببێت”.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕێی فه‌رمانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنى نوێ به‌مه‌به‌ستى ڕزگاركردنى ناوچه‌ى دیكه‌ى ژێر ده‌ستى داعش.

هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ 23ى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردوو، ئۆپه‌راسیۆنى ڕزگاركردنه‌وه‌ى شاره‌دێی باشیك، كه‌ زۆرینه‌ى دانیشتووانه‌كه‌ى مه‌سیحی و ئێزدین و شاره‌دێكه‌ سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌، ده‌ستپێكرد و له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌ته‌واوه‌تى كۆنترۆڵیان كرده‌وه‌.

Back to top button