دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك بارزانی پێكھێنانی حكومەت نزیك دەكاتەوە

ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانتارێکی كوردستان دەستپێشخەرییەکی سەرۆک بارزانی بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ  ئاشکرا كرد.

زانا مەلا خالید پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر فراكسیۆنی پارتی ڕاگەیاندووە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خەڵکی کوردستان بەڕێوەیە و بە دەستپێشخەری سەرۆك مەسعود بارزانی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرفتەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەر دەكرێن.

پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بە ناوی لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی كوردستان دا و گوتی حكوومەتی نوێ لەلایەن پارتی، یەکێتی، گۆڕان، سۆشیالیست و پێکهاتەکانەوە پێك دەهێندرێت.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک دووپاتی کردەوە کە سەرۆک بارزانی داوای کردووە ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە زووترین کاتدا کۆبنەوە.

Back to top button