لە تەنیشت گۆڕی مام جەڵال، ماڵی مام لەسەر رووبەری ۸۰ دۆنم زەوی دروستدەکرێت
دوای ئەوەی جەڵال تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی کۆچی دوای کرد لە دەباشان نێژرا، ئێستا بەتەنیشت گۆڕەکەی پرۆژه‌یەكی گەورە لە سلێمانی بە ناوی “ماڵی مام” خرا واری جێبەجێکردن، كە لەسەر رووبەری 80 دۆنم زەوی، بەگوێرەی میدیاكانی یەكێتی، پرۆژه‌كه له مۆنۆمێنت و كتێبخانه‌ی نیشتیمانیی هۆڵ و گه‌له‌ری و سه‌كۆی ئازاد و پارك پێك دێت.
كردنەوەی پرۆژەكە لە مەراسیمێكدا بە ئاماده‌بوونی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سینه‌مای یه‌ڵماز گۆنای له ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئاكۆ غه‌ریب خاوه‌نی پرۆژه‌كه رایگەیاند پرۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 80 دۆنم زەوی جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێك هاتووه له چوار به‌ش، یەكەمیان “مه‌زاری مام” كە بریتیە له مۆنۆمێنتێك به به‌رزی (32) مه‌تر له‌سه‌ر رووبه‌ری دوو هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه.
بەشی دووەمیش بینایه‌كی شه‌ش نهۆمیە، له‌سه‌ر رووبه‌ری 30 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه دروست دەكرێ، كه مۆزه‌خانه‌ی مام، كتێبخانه‌ی نیشتمانی، دوو هۆڵی بۆنه‌كان، گه‌له‌ری، ریستۆرانت، ئۆفیس و به‌شی VIP، له‌گه‌ڵ دوو گه‌راجی ژێر زه‌مینی دەگرێتەخۆی.
بەشەكانی تریش بریتی دەبن لە بەشی سه‌كۆی ئازاد و پاركێك.
بەپێی ئەو وێنانەی بڵاو کرانەوە، هیچ سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی لە مەراسیمەکەدا بەشدار نەبوون.