چوار رێنمایی بۆ کەمکردنەوەی شەکر لە ژیانی رۆژانەدا

شەکر، یەکێکە لە پێکهاتە خۆراکیە مەترسیدارەکان کە بە ژەهری سپی ناسراوە، بەڵام تۆ دەتوانیت بەرلەوەی بەتەواوی کاریگەری سلبی بخاتە سەر جەستەت کەمیبکەیتەوە.

چۆن بەکارهێنانی شەکر کەمدەکەیتەوە لە ژیانی رۆژانەدا؟

1-شەکرەکەت لە جوانترین قوتودا مەڕازێنەرەوە و لەبەردەستدا دایبنێیت، بە پێچەوانەوە هەڵیگرە و مەیخەرە خواردنەوە گەرمەکانی رۆژانە وەک چا و قاوە و شیر، دەکرێت خورما بەکاربهێنیت هەندێکجار.

2-بایەخ بدە بە میوە وشککراوەکان، وەک تو، کشمیش، هەنجیر، مێوژ، چونکە شیرینە و ئارەزووەکەت کەمدەکاتەوە.

3-لەبری شەکر بەکارهێنانی بۆ هەندێک لە خواردنەکان، دارچینی و بەهارەتە رووەکیەکان بەکاربهێنە.

4-پشت بە شەربەتە سروشتیەکان ببەستە.

Back to top button