سودە گرنگەکانی خواردنی گوڵەبەڕۆژە چین

گوڵەبەڕۆژە بەیەکێک لەو ڕوەکانە دادەندرێت کە ناوکێکی چەوری ھەیە،دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E،B،ترشی فۆلیک، ، مەگنسیۆم ، ئاسن ، فۆسفۆڕ زینک لە گرنترین سودەکانیشی :

١-ڕێگری لە کلۆربوونی ددانەکان دەکات.

٢-بەھۆی بوونی ڕەگەزی سلینیۆم لە پێکھاتەیدا،ڕێگری لە گەشەی خانەی شێرپەنجەی دەکات.

٣-زەیتی گوڵەبەڕۆژە ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ، ڕەقبوونی دەمارەکان.

٤-بەھۆی بوونی ڤیتامین E،D لە پێکھاتەیدا، خواردنی کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات.

٥-دەتواندرێت ناوکی گوڵەبەڕۆژە بکوڵێندرێت و سودی لێوەربگیریت بۆ لەناوبردنی کرم.

٦-بۆ خانمانی دوگیان بەسودە و ئەو ئازارە کەمدەکاتەوە کە بەھۆی دوگیانبوونەوە توشی دەبن،یارمەتی گەشەی کۆرپەلەش دەدات.

٧ -ڕێگری دەکات لە توشبوون بە قەلەقی و ڕاڕای،قژ بەھێزدەکات و دەرکەوتنی نیشانەکانی زو پیربوون دوادەخات.

٨-ناوکی گوڵەبەڕۆژە مەترسیەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی سیەکان کەم دەکاتەوە.٩-چەوری زیان بەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە و چەوری سودبەخشیش زیاددەکات.

١٠-بۆئەو کەسانە بەسودە کە بەدەست گرفتی کەمخوێنیەوە دەناڵێنن.

١١-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی نەخۆشی مەلاریادا سودی لێوەربگیرێت، بۆ ئەوکەسانەش بەسودە کە جگەرە دەکێشن.

Back to top button