ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی سروشتی به‌سه‌ر مانگدا دێت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 14/11/2016 كاتژمێر 8:30 خوله‌‌ك به‌كاتی هه‌ولێر دیارده‌ی مانگی گه‌وره (BIG MOON)‌ رووده‌دات كه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1948ه‌وه‌ تا ئێستا رووینه‌داوه‌.

ئه‌م دیارده‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و خولانه‌ی كه‌ زه‌وی و مانگ له‌كاتی نزیك بوونه‌وه‌ی خولگه‌كانیان مه‌ودایه‌كی كه‌م له‌نێوانیان ده‌مێنێت كه‌مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت بۆ 450 هه‌زار كیلۆمه‌تر كه‌مبێته‌وه‌.

قەبارەی مانگ لە سەر زەوییەوە زۆر بەگەورەیی دەردەكەوێ و بەرێژەی 30% گەورەتر دیار دەكەوێ وەك ئەوەی لە رۆژانی ئاسایی مانگ دەبینن.

بینینی ئه‌م دیمه‌نه‌ له‌چاوی ته‌ماشاكه‌رانه‌وه‌ چێژی تایبه‌ت و هه‌ندێكجار جۆرێك له‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌روونی بینه‌ر هه‌یه.

له‌وباره‌وه‌ زانایانی فه‌له‌كی ده‌ڵێن، مانگ ته‌نها به‌هۆی ته‌واوی كردنی خوله‌كه‌ی خۆی له‌ماوه‌ی 28 رۆژ ئه‌م دیارده‌یه‌ی تیادا رووده‌دات و هیچ مه‌ترسیه‌كی نیه‌.

Back to top button