كه‌ى باش‌ترين كاته بۆ ددان شووشتن
بەگوێرەی توێژینەوه‌ییەكی زانستی پزیشكانی بەریتانیا دەركەوتووە، راستەوخۆ دوای نان خواردن شوشتنی ددان زیان بە ددان دەگەیه‌نێت.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، پسپۆرانی ددان رێنمايى ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه راستەوخۆ دوای نانخواردن ددان به فلچه و هه‌وير نه‌شوورێن، چونكە كاریگەری خراپ له‌سه‌ر ددانه‌كان به‌جێده‌هێڵێت.
پسپۆڕان دەڵێن: دەبێت یەك كاتژمێر دوای نانخواردن دەستبكرێت بە خاوێنكردنەوەی ددانەكان، چونكە ئەو ترشەی كە ماددەی خۆراكی دەگۆڕێت لەسەر چین (توێژاڵى) ددان كۆدەبێتەوە، راستەوخۆ شوشتنی ددان دوای نانخواردن ئەو ترشانە پاڵپێوه‌ده‌نێت بۆ ناو ددانەكان بەمەش ئەوچینەی رووپۆشی ددانی كردووە مەترسی كلۆربونی لێدەكرێت.