خەڵکی رۆژئاواى كوردستان به بڕیارەکەی دۆناڵد تره‌مپ دڵخۆشن
دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند ژماره‌یه‌كى دیاریكراو له سه‌ربازه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌هێڵێته‌وه، چه‌ند به‌رپرسێكى لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریا ستایشى بڕیاره‌كه‌ى ده‌كه‌ن.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز دۆناڵد تره‌مپى بڕیارى داوه كه‌مێك له هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا بهێڵێته‌وه كه مه‌زنده ده‌كرێت ژماره‌یان 400 سه‌رباز بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆناڵد تره‌مپ دووپاتى كردووه‌ته‌وه هێشتنه‌وه‌ى ئه‌م ژماره‌یه كار له پلانى كشانه‌وه ته‌واوى هێزه‌كان ناكات.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆیته‌رز بڵاو كراونه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌ى لایه‌نه كوردییه‌كانى سووریا ستایشى ئه‌م بڕیاره‌ى تره‌مپ ده‌كه‌ن و به‌گرنگى ده‌زانن.
هاوكات ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له‌میانه‌ى گفتوگۆى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و توركیا له چه‌ند رۆژى رابردوودا باس له‌وه كراوه له باكورى سووریا بڕیارى دانانى ناوچه‌یه‌كى دژه فڕین بدرێت.
گوته‌بێژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانییه‌كانى كورد له‌به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌واڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ناتۆ ناوچه‌یه‌كى ئارام دابمه‌زرێنن.
له 19ى كانوونى یه‌كه‌م/ دێسێمبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى دا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكێشێته‌وه.