کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. سبەی یه‌ك شەممە…

ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ھەندێک ناوچەدا ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەک شەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ھەندێک ناوچەدا ھەیە.

Back to top button