سه‌رۆك بارزانی: بێرنارد دۆرین دۆستی گەلی كوردستان بوو

سەرۆك مه‌سعود بارزانی هاوخه‌می خۆی بۆ له ده‌ستدانی بێرنارد دۆرین باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا له بریتانیا ده‌رده‌برێت و به دۆستێكی گه‌لی كوردستان و خۆی ناوی ده‌بات و پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/2/2019، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، په‌یامی سەرەخۆشی لە خانەوادەی باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا بێرنارد دۆرینی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: “بەبۆنەی كۆچی دوایی بێرنارد دۆرین باڵیۆزی پێشووی فەڕەنسا، سەرۆك مەسعود بارزانی، لە ڕێی بروسكەیەك بۆ خانەوادەی باڵیۆز بێرنارد دۆرین، سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستە كردن و لە بروسكەكەدا، باڵیۆز بێرنارد دۆرینی بە دۆستی گەلی كوردستان و دۆستێكی نزیكی خۆی وەسف كردووە”.
بێرنارد دۆرین له ساڵی 1990 تا 1993 باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بووه له بریتانیا.