ئەرێ گۆڕان بۆ وادەکات؟
ئومێد خۆشناو
ڕۆژ دوای ڕۆژوتادێت دیمەنە شانۆگهرییه بێئەنجامەکەی گۆڕان دەردەکەوێت،ئهو شانۆگهریەی که،دەق وتێکستە بێئامانەکەی لەولاولەدەروەی ماڵی خۆمان نوسراوەو تەنها ئەکتەرودەرهێنەرکەی لێرەیە!.
هێندی جاریش بێ جوابێکی باوەڕهێن،دەرهێنەرکەش ماڵ جێ دەھێڵێ وچەند مانگێک لەسەر تەختی شانۆکە ون دەبێت وتەنها ئەکتەرکان بێ دەرهێنەر نمایشی شانۆکەیان دەکەن وگەلێ جاریش کۆمبارسەکان لە ئەکتەرە بێ موخریجەکە زێتر ڕۆڵ دەبینن.
ئەی ئەگەر ئهوه لێشوان نەبێت چیە،وهک خۆیان ووتەنی له حکومهتێـکی گەندەڵ وچ لەمست نەهاتووتا سهر ئێسقان خراپ،وەدەرنراون وهێشتا شەیداوپەرۆشی مانەوەن لەو حکومەتە.
لەتازەترین دیمەنە سەر سوڕهێنەرەکانی شانۆگهرییهکەیان بەنیازی نمایشێکی سەیرن وچهند ڕۆژێکه خەریکی پڕۆڤەی،دیمەنی ڕاستەوخۆ مامەڵەکردنی بەغدان لهگهڵ سلێمانی!
ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتی چەقبەستوویی و ئیفلاسی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان دێت، کە ئەمڕۆ هیچ وەڵامێکی ئەرێنی بۆ خەڵکی کوردستان ودەنگدەرانی خۆی نییە،ئەی ئەگەر وانییه ئهو هەموو خەبات وخوێن وفرمێسکەمان لەپێناو چی؟
لەپێناو سەربەخۆ ژیان، یان بەستانەوەی پارێزگاکانی کوردستان بە ناوەند.
پرسیار لێرەدا ئهوهیە،ئایە تۆبڵێی هەڵگرانی چ باوەڕێک بەدوای ئهم دوعایەی گۆڕان بکەون وکۆمبارس ئاسا ئامینیان لەدوا بڵێنەوە.
دەمێکە گوتوومانەو ئێستاش جەختی لێدەکەینەوە،کە گۆڕان دەزانێ چی ناوێ بەڵام تائێستاش نازانێ چی دەوێت.
ئێتر تا ڕۆژان مابن دیمەنەکانی ئەم شانۆگهرییه بێئامانە هەر بەردەوام دەبن،وەلێ باشیش دەزانین بینەرە چەپڵە لێدەرەکانی ئهو شانۆگهرییه هەر ڕوو لەکزی و کەمی دەچن.
ئیتر وەسەلام.