كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێـتی كۆتای هات, وتەبێژی یەكێتی بەم نزیكانە لەگەڵ پارتی كۆدەبینەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسیی یەكێـتی نیتشتیمانی كوردستان كۆ بوویەوە, كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەكە بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی حزبەكە كۆتایی ھات، گوتەبێژی یەكێتیش دەڵێ بەمزووانە مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە.
لەتیف شێخ عومەر، گوتەبێژی فەرمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا:” ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە نامەیەكی دۆستانە لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ نێردراوە و “مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێزەوە نامەكەی وەرگرتووە” و دواتر كۆسرەت ڕەسوڵ بەھەمان نەفەسەوە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا نامەیەكی بۆ سەرۆك بارزانی ناردووە.
ڕاشیگەاند: “وابڕیارە بەمزووانە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جارێكی دیكە كۆببنەوە، ھەروەھا ھەڵوێستی یەكێتی ئەوەیە كە ئێمە پڕۆژەیەكمان ھەیە بۆ ڕێككەوتن كە سێ پاكێجی لەخۆ گرتووە، بەڵام وردەكاری پاێكجەكەمان لە دانیشتنی مەكتەبی سیاسی و لە چوارچێوەی بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی بە برادەرانی پارتی ڕادەگەیەنین”.