سەرۆكی رووسیا و ئیسرائیل كۆبوونەوە

 

 

دوای كۆتا هاتنی كۆڕەندی وارشۆ و تاوتوێكردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وا بڕیارە لە ٢٧ی ئەم مانگە ڤلادیمێر پۆتین و بنیامین ناتانیاھۆ لەسەر چەند پرسێكی گرنگی ھەرێمی گفتوگۆ بكەن
بەپێی میدیاكان گرنگترین تەوەری گفتوگۆی نێوان سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆكی روسیا پرسی بونی ھێزە ئێرانیەكانە لە سوریاو ھاوكاری ئەو وڵاتەیە بۆ گروپە تیرۆریستیەكان و شێوازی مامەڵەی تاران لە ناوچەكەیە بە گشتی
گەرچی ناتانیاھۆ لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆسەی ھەڵبژاردنە بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە لێدانی بنكە سەربازیەكانی ئێران لە سوریاو لەو بارەشەوە بەردەوامە لە دروست كردنی كۆدەنگی بۆ دەركردنی تەواوی ھێزەكانی ئێران لەو وڵاتە

Back to top button