حكومەتی هەرێم نرخی سازدانی فەریزەی حەج كەم دەكاتەوە
دوای ئەوەی سێ ساڵ بەر لە ئێستا تیرو پشكی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئەنجامدرا, ئەمساڵ كۆتا ساڵی تیروپشكەكە دەبێـ و سالێكی دیكەی تیروپشك ئەنجامدەرێـتەوە, گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، عێراق نرخی ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵی كەم كردوەتەوە و بۆ حاجیانی ھەرێمی كوردستانیش ئەم ھەفتەیە بڕیاری پێویست دەدرێت.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ڕایگەیاندووە: “بەپێی بڕیارێك، نرخی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ لەسەرتاسەری عیراق چوار ملیۆن و ٨٥٠ ھەزار دینار دەبێت، كە ١٠٠ ھەزار دینار لە ساڵی ڕابردوو كەمترە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ،كە چاوەڕێن لەلایەن بەغداوە نوسراوەكەیان پێبگات و نرخەكە كەم بكەنەوە، چونكە جیاواز لە عومرە، لەسەرتاسەری عیراق نرخی فەریزەی حەج وەك یەكە
باسی ئەوەشی كرد، لەو ھەفتەیەدا بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی كوردستان كاتی وەرگرتنی مامەڵەی حەج ئاشكرا دەكات و نرخی ئەنجامدانی گەشتەكەش ئاشكرا دەكات.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ، گوتیشی: “بەھۆی ئەوەی ساڵێكی دی تیروپشك بۆ ئەنجامدانی حەج ئەنجام دەدرێتەوە، ھەر كەسێك حەجی ئەمساڵ ئەنجام نەدات، مافی ئەنجامدانی گەشتەكەی دەفەوتێت”.