له‌م ته‌مه‌نه‌وه ده‌توانیت شه‌ربه‌ت به منداڵه‌كه‌ت بده‌یت
ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ تەندروستی و پەروەردەی منداڵ له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه ئاشكرای كردوه باشترە شەربەتی میوە تا تەمەنی ١ ساڵی کەم بدرێت یان نەدرێت بە منداڵ.
هۆكاری ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه تا ئەو تەمەنە منداڵ پێویستی بە خواردنی ووزە بەخشە وە شەربەت کەمتر وزە دەبەخشێت بۆیە باشترە نەدرێت بە منداڵ تا تەمەنی ١ ساڵی بۆ ئەوەی چێگەی خواردنی وزە بەخش نەگرێتەوە، دكتۆر ئاكۆ پـسپۆری نەخۆشیەکان منداڵان و خۆراک و گەشەی منداڵان ڕێنمووی دایكان و باوكان ده‌كات له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی و چه‌ند ساڵێك دواتریش به‌م بڕه شه‌ربه‌ت به منداڵه‌كه‌یان بده‌ن.
زۆر پێدانی شەربەت بە منداڵ دەبێتە هۆی بەدخۆراکی، کلۆر بوونی ددان، گەشە نەکردنی باڵا.
بڕی پێویستی رۆژانەی شەربەت بۆ منداڵ بە پێی تەمەن :
تا ١ ساڵ : باشترە نەدرێت
١ بۆ ٣ ساڵ : ٤ رەقەم واتا نیو پەرداخێک
٤ بۆ ٦ ساڵ : ٤ بۆ ٦ رەقەم واتا نیو بۆ ٣/٤ پەرداخێک
٧ بۆ ١٨ ساڵ : ٨ رەقەم واتا یەک پەرداخێک