مەحمەدی حاجی محمود مەترسیە گەورەكەی سەر هەرێمی كوردستانی لەلایان بەغدا ئاشكرا كرد

خواكوڕك
 
مەحمەدی حاجی محمود لە لێدوانێكی دا رایگەیاند كە هەوڵێك هەیە لەلایان بەغداوە بۆ كۆتای هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەلێت ڕەنگە لایەنی عەرەبی هەموویان پێیان خۆش بێت هەرێمی کوردستان نەمێنێت، هەمیشە پێیان خۆشە هەرێمی کوردستان ببێتەوە پارێزگا و پارێزگاکان ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە ئیدارە بکرێن، بۆیە لەوە دەچێت بخرێتە دەنگدانەوە و دەنگ بهێنێت، بەڵام ئەوە پێچەوانەی دەستوورە، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا کورد خۆی هەڵی دەوەشێنێتەوە، یان نا لە نێوان دوو ئەگەر دایە کورد پێویستی بە ئازادی و سەربەخۆیی و ژیان هەیە لە نێوان ئازادی و سەربەخۆیی و ژیاندا کامیان هەڵدەبژێرێت ئەوە خۆی بڕیاری لەسەر دەدات”.
 
كاكە حەمە ئەوەشی بە ماڵپەری باسی راگەیاندووە، لەوە دەچێت ئەم پرۆژە تەنیا گۆڕانیشی لەگەڵ نەبێت، ڕەنگە لایەنی دیکەش بێت، بەڵام ئەم بابەتە پەیوەندیی بە یەکڕیزی کوردەوە هەیە
 
محەمەد حاجی مەحموود لەبارەی ڕووداوەکانی مووسڵەوە ئەوەشی خستەڕوو: “لە ئاستی عێراقی هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ عێراق و ئەمەریکا کردووە و لە ئاستی خۆیەوە رێککەوتنی جێبەجێ کردووە، و ڕێگاشی خۆش کردووە بۆ ئەوەی سوپای عێراق بچێتە ناو شاری مووسڵەوە، لە کاتێکدا کێشەی مووسڵ ئەوەندە تایفەگەرییە، ئەوەندە سەربازی نییە، ڕەنگە لەڕووی سەربازییەوە بەو شێوە نەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە دوای مووسڵ لەڕووی سیاسییەوە کێ ئیدارەی مووسڵ دەکات؟ ئایا مووسڵی پێشوو دەگەڕێتەوە؟ ئەو مەزهەبە جیاوازانە مووسڵی کۆن قبوڵ دەکەنەوە؟ بۆیە گرنگە ڕێککەوتنی دوای مووسڵ بکرێت، شیعەش سوننە قبوڵ بکات، ئەگەر ئەمانە نەکرێن، چاوەڕوان دەکرێت ئازادکردنەوەی مووسڵ دوا بکەوێت.”
Back to top button