ئایدز له‌ڕێی سێكسی كۆمه‌وه ده‌گوازرێته‌وه؟
له ڕاستیدا سێكسی كۆم بێ به‌كارهێنانی كۆندۆمی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر توشبوونی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به نه‌خۆشی ئایدز زۆر زیاد ده‌كات چونكه ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێی شله‌ی له‌ش و تۆواوی پیاو و خوێن و لیكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه.
ته‌نها كۆندۆمی جۆری “لاتكس” توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوونی به ئایدز هه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ئه‌مه‌ش توانای ڕێگری كردنی نابێت و ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدز هه‌ر ده‌بێت.
سێكسی نا ته‌ندروست و له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری و به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه هۆكاری یه‌كه‌می گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئایدزه و هۆكاری دووه‌م به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌ك كه به ڤایرۆسی ئایدز پیس بوبێت ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بڵاوه كه مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ڕێی ده‌رزیه‌وه به‌كارده‌هێنن و هۆكاری سێهه‌م شیرپێدانی دایكی توشبووه یان دووگیان بونیه‌تی له‌كاتێكدا ئه‌م ڤایرۆسه له له‌شیدا هه‌بێت.