دوباره كردنه‌وه‌ی كوڵاندنی ئاو مه‌ترسیداره
كوڵاندنی ئاو یارمه‌تی نه‌هێشتنی ئه‌و زینده‌وه‌ره ورده زیان به‌خشانه ده‌دات كه تیایدایه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی خاوێنكردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌دات و گونجاوتر ده‌بێت بۆ خواردنه‌وه، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێكهاته‌ی ئاوه‌كه ده‌گۆڕێت و ته‌نانه‌ت شیاو نابێت بۆ دروستكردنی چا.
یۆری به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگای ” سیسین” ه بۆ ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تی و خاوێنكردنه‌وه‌ی زه‌ریاكان باس له‌وه ده‌كات” ئه‌و ئاوه‌ی زۆر ده‌كوڵێنرێت ئه‌وه زۆرینه‌ی مادده گازیه‌كان كه له‌ناو پێكهاته‌یدا هه‌یه له‌ده‌ستی ده‌دات به‌و ئۆكسجینیشهوه له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموی ده‌كرێن له یه‌كجار زیاتر ئاو نه‌كوڵێنرێت ته‌نانه‌ت بۆ ئاماده‌كردنی چاش چونكه ئاو له‌م دۆخه‌دا زۆرینه‌ی كانزا و پێكهاته سوود به‌خشه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و هیچ شتێكی زیندووی تیادا نامێنێته‌وه”
له لایه‌ن خۆشیه‌وه بریند دیفی زانهیهكی ئه‌مه‌ریكیه له زانكۆی ڤێرجینیا ی ته‌كنیكی باس له‌وه ده‌كات كوڵاندنی ئاو پێویسته بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا و پێكهاته زیان به‌خشه‌كان به‌ڵام ته‌نها یه‌كجار به‌سه چونكه ئه‌و ئاوه‌ی ملیۆنه‌ها مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كاریده‌هێنن خڵته‌ی تیادایه و كوڵاندنی ئاو بۆ جاری دووه‌م پێكهاته‌ی ئاوه‌كه ده‌گۆڕێت و به‌هۆی كرداری ههڵماندنهوه ئاستی خوێ له ئاوه‌كه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت به جۆرێك ئاستی هه‌ره‌یه‌كه له فلۆراید و زهرنیختیایدا به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئاوه‌ش كه خه‌ڵك له بهلوعهكانیانهوه بۆیان ده‌چێت بڕێكی زۆر له كلۆری تیادایه و هه‌ندێكجار كوڵاندنی ئه‌و ئاوه پێكهاته‌ی مه‌ترسیدار دروست ده‌كات كه زیان بۆ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.