‌بۆ یه‌كه‌مجار بزانه‌ دایك یان باوك كامیان ڕه‌گه‌زی منداڵی كوڕ دیاری ده‌كه‌ن؟

یەكێک لەو بڕوا هەڵانەی تا ئێستا لە کۆمەڵگەی ئێمە بوونی هەیە، نەبوونی منداڵی کوڕ دەخرێتە ئەستۆی دایک، لە کاتێکدا ئەو کرۆمۆسۆمەی ڕەگەزی کوڕ دیاری دەکات لە باوکەوە دەچێت بۆ منداڵەکە، نەک لە دایکەوە و دكتۆر هێمن فاتح پزیشکی پسپۆڕی دەرونی له‌م بابه‌ته‌وه‌ باس  له‌و حاڵه‌ته‌ ده‌كات كه‌ به‌شێك له‌ خانمان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ گیرۆده‌بوون.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت” دیاری کردنی ڕەگەزی منداڵ لە دەستی دایک و باوکەکە نیە،  سەرەڕای ئەم ڕاستیانە، زۆر جار دەبینین هەندێک لە دایکان ڕوبەڕووی سزای دەرونی دەبنەوە و فشاریان دەخرێتە سەر وەک” قسە پێوتن، پشتگوێ خستن، جیاکردنەوەیان لە هاوسەرەکانیان، لە پای نەبوونی منداڵی کوڕ.

جگه‌ له‌وه‌ش زۆرجار گرفتارانی ئەم بیرە دواکەوتووە دووچاری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبن، و هەندێجار بەچاوێکی کەمتر تەماشا دەکرێن.

Back to top button