مالیكی شتێك نیە بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

خواكوڕك
 
لەمیانی دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەری ئیلاف نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەلێت لە بودجەی عێراقدا، شتێک نییە بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی  کوردستان، بەڵکو پشکی 17%ی بودجەی هەرێمی کوردستان هەیە، كە بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتەکەی بارزانی بە رێککەوتننامەی نەوتییەوە پشکی هەرێمی کوردستان بڕاوە، چونکە مەعقول نییە هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی خۆی رەوانەی ناوەند نەکات و داوای بەشی نەوتی بەسڕاش بکات”.
 
هەر لە دیمانەكەی دا مالیكی دەلێت بیرۆکەی پێکھێنانی حەشدی شەعبی بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە و خۆی درووستی کردووە و گوتی: “پێویستە لەمەودوا ھاوشێوەی دەزگای دژە تیرۆر لە رووی کارگێڕی و بودجە و پڕچەککردنەوە مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا بکرێت”.
 
مالیكی ئەوەش دەلێت تورکیا بە تەماحەوە دەروانێتە مووسڵ، ئێمەش دژی بوونی ھێزی بێگانەین لە نێو خاکەکەمان، لە کاتی داگیرکردنی مووسڵ، یەک سەربازی سوننە بەرگری نەکرد، بۆیە بیرمان لە ھەڵوەشاندنەوەی سوپا کردەوە”.
Back to top button