کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. سبەی دوو شەممە…

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە سلێمانی لە دوای نیوەڕۆدا و لە ھەندێک ناوچەدا، بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە له‌ سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام تەنیا لە دھۆک لە دوای نیوەڕۆدا و لە ھەندێک ناوچەدا، بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

Back to top button