پاش نامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ سەرۆك بارزانی و دواتر وەڵامەکەی سەرۆك بارزانی…

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیوەندییەکانیان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی نێوانیان لەم هەفتەیەدا ئەنجام بدرێت.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگه‌یاند، کە کۆسرەت ڕەسووڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆك بارزانی کردووە و داوای کردووە کە دەستپێشخەرییەك بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکات، لە بەرامبەریشدا سەرۆك بارزانی وەڵامی داوەتەوە.

هاوکات عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی پەیوەندیی نێوان پارتی و حزبەکەی جەختی کردووەتەوە، رێککەوتن تاکە رێگەی چارەسەرە، چونکە دۆخی کوردستان وا دەخوازێت ئەو دوو حزبە یەکگرتوو بن، بۆ ئەوەی ئاشتەوایی راستەقینە لە ھەرێمی کوردستان بەرپاببێت.

لە بەرامبەریشدا مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرای کردووە، بۆ رێککەوتن لەسەر ئەو پرسانەی تا ئێستا لەسەری رێک نەکەوتوون، پارتی لەگەڵ یەکێتی لە پەیوەندیی بەردەوام دایە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیەدا، کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت و هەوڵی چارەسەرکردنی ته‌واوی کێشەکان بدرێت.

 

Back to top button