شاڵاو عەلی عەسکەری بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووك کاندید دەکرێت

شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نووسراوێکیداو کە بۆ مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی و جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتی ناردووە، خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک کاندید کردووە

بەپێی نوسراوێک کە دەست (خواکورك) کەوتووە شاڵاو عەلی عەسکەری ڕۆژی هەینی ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ نامەیەکی بۆ مه‌ڵبه‌ندی‌ كه‌ركوك و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ناوبردوە و خۆی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

هاوکات وێنەیەکی نووسراوەکەشی ئاراستەی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کردووە.

لەمبارەیەوە کەناڵی (کوردستان ٢٤) لە زاری شاڵاو عەلی عەسکەرییەوە ناوەڕۆکی نووسراوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە کە خۆی بۆ پۆستەکە کاندید کردووە.

هاوکات پێشتر هەریەک لە ڕزگار عەلی و خالید شوانی لەلایەن یەکێتییەکانەوە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ناویان هێندراوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پێش دانانی پارێزگاری کەرکووک، دۆخی شارەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئەو هێزانەی لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هێندراونەتە کەرکووک، لە شارەکە بچنە دەرەوە، ئینجا پارێزگارێک بۆ کەرکووک دابنرێت.

Back to top button