بەپەلە .. هەوڵی چەند حزبێك دژی ڕێکەوتنی پارتی و گۆڕان ئاشکرا کرا، ناوی ئەو حزبانە ڕاگەیاندرا

مەجید ساڵح، هەڵسووڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان کە لەلایەن (یوسف محەمەد) سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان پلەی ڕاوێژکار لە پەرلەمانی کوردستانی پێدارا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسینێکی بەناوی (شێوازی پەلامارەکەیان گۆڕی) بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، لەدوای ڕێککەوتنەکەی پارتی و گۆڕان، یەکێتی و جەماعەتەکەی شاسوار عەبدولوحید، هەرچی نووسەر و مووسەری خۆیان هەبوو، ڕایانسپاردن لە کەناڵ و میدیا سێبەرەکانیان دژی ڕێککەوتنەکە بنووسن، چییان پێ کرا درێغیین نەکرد، سایتی وا هەیە لە سەعاتێکدا هەشت وتاری لەسەر یەک لە دژی ڕێککەوتنەکە دابەزاند و کەناڵی وا هەبوو ٢٤ سەعاتەکەی بۆ دژایەتیکردنی گۆڕان تەرخان کرد.

ئەوەشی نەیشاردووەتەوە کە ئەوانەی هەوڵەکەیان داوە، پاش ئەوەی زانیویانە خەڵک ڕێککەوتنەکەی بە دڵە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەوەی کە گوایە پارتی لە پێدانی پۆستەکان بە گۆڕان پەشیمان بووەتەوە، دەیانەوێ دوو دڵی و گێرەشێوێنی درووست بکەن.

ئەوەشی نەشاردۆتەوە کە گۆڕان باکی بە پۆستەکان نییەوە، لە دەقی رێکەوتنەکەشدا ھەر باسی پۆست نەکراوە، بەڵکوو بەلایانەوە گرنگە کە خواستەکانیان لە کارنامەی حکوومەتدا جێ بکرێتەوە، لە کۆتاییشدا دەڵێت: چاوەڕێی ڤێرژنی سێیەمی دژایەتی کردنی گۆڕان بن.

Back to top button