سه‌عدى پيره: هه‌قه شانازى به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بكه‌ين و كار بكه‌ين بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان

سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان له چله‌ى كۆچى دوايى محه‌ممه‌دى مه‌لا قادر، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سياسى پارتى، باسى ره‌وشى سياسى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانى كرد و رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تاقيكردنه‌وه‌يه‌كى گه‌وره‌داين. ئێمه به‌يه‌كه‌وه توانيمان كوردستانێكى ناياب بنياتبنێين.
سه‌عدى پيره گوتيشى: توانيمان بيسه‌لمێنين كورد تواناى خۆڕ‌اگرى و ئيداره‌دان و ده‌وڵه‌تدارى هه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ره‌ڕاى ناكۆكييه‌كانمان توانيمان په‌يوه‌ندييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى باش رێكبخه‌ين، كه بووه‌ته جێى مه‌ترسى ناحه‌زه‌كانمان و توانيمان رووبه‌ڕووى داعش ببينه‌وه و دوو هه‌ڵبژاردنيش ئه‌نجام بدرێن، كه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و په‌رله‌مانى عێراق بوون.
سه‌عدى پيره هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه هه‌قه شانازى به سه‌ركه‌وتنه‌كانمان بكه‌ين و كار بكه‌ين بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان. كه‌م هه‌ڵه ماوه نه‌مان كردووه، به‌ڵام هيوادارين ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ئێمه كردوومانه پارچه‌كانى ديكه نه‌يكه‌ن و ئه‌و هه‌ڵانه كراوون و بوونه‌ته رابردوو و په‌ندمان لێوه‌رگرتووه.