فازڵ ميرانى: كوردستانييه‌كان چاوه‌ڕێى حكومه‌تێكى به‌هێز ده‌كه‌ن
فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، كورد و كوردستانييه‌كان ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێى حكومه‌تێكى به‌هێزن بۆ ئه‌وه‌ى كاره نادرووستهكانى دوێنێ راستبكاته‌وه، ئاوه شێلوهكهى دوێنێ له نێوان هێزه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان زوڵاڵ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ له چله‌ى كۆچى دوايى محه‌ممه‌دى مه‌لا قادر، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، ستايشى خه‌بات و تێكۆشانى كۆچكردووى له ريزى پارتى ديموكراتى كوردستان كرد.
فازڵ ميرانى گوتيشى: يادى ئه‌و كه‌سانه، ئه‌و سوێندانهمان بير ده‌خاته‌وه، كه له كاتى وه‌رگرتنى پۆسته‌كان خواردومانه. ئه‌ركى ئێمه له سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كان ئه‌وه‌يه، زهمينهيهك بڕه‌خسێنين، كه نه‌وه‌ى داهاتوو به كه‌مترين كێشه له‌م وڵاته بژيت و ئاسايشى ئه‌هلى خۆمان به يه‌كهه‌ڵوێستى بپارێزين و هه‌ست به به‌رپرسيارێتى بكه‌ين، به‌رامبه‌ر به ميله‌تى خۆمان. ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكى گه‌وره‌يه كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان.