فواد معسوم كچەكەی خۆی دەكاتە سكرتێری ئیبراهیم جەعفەری

خواكوڕك

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە، كچێكی فواد معسوم سەرۆك كۆماری عێراق، بەناوی (شیرین فواد معسوم) بە سكرتێری سێهەمی وەزیری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەدەمەزرێت.

 

بەپێی بەڵگەنامەكەی دەستی خواكوڕك كەوتووە، كە تێیدا هاتووە “پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ له‌ ماده‌(٥-١) له‌ یاسای خزمه‌تی ده‌ه‌روه‌ ژماره‌ (٤٥) ساڵی ٢٠٠٨ ڕاوبۆچوونی فرمانگه‌ی یاسایی له‌ به‌رواری ٢٠١٦/٩/٢٩ ئه‌م بریارانه‌ی خوره‌وه‌ ده‌درێت .
١/ دامه‌زراندنی خاتوو شیرین فواد معسوم خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ زانسته‌ سیاسیه‌كان به‌ پله‌ی سكرتێری سێهه‌م له‌ سه‌ر میلاكی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێت. ٢/ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی دیاری ده‌كرێت به‌ ڕێژه‌ی ٤٢٩هه‌زار دینار له‌ چوارچێوه‌ی پله‌ی تایبه‌ت ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م . ٣/ ده‌رماله‌ی بروانامه‌ی بو خه‌رج ده‌كرێت به‌ ڕێژه‌ی ./.٧٥ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی .
٤/ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی بروانامه‌ی باڵا به‌ ڕێژه‌ی ./.٥٠ مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ پێ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌٣٤٤ ی ساڵی ٢٠١١.

بەڵگە
بەڵگە
Back to top button