پاشای سعودیە: ئێران گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە دەبێت ڕایبگرین

لەگەڵ ئالۆزتر بوونی گرژیەكانی نێوان سعودیە و ئێران, جگە لەوەی بە بەردەوامی لە رێگای میدیاكانەوە هێڕشدەكەنە سەر یەكتری ئەمڕۆ لە میانەی پێشكەش كردنی وتارێك لە لوتكەی عەرەبی ـ ئەوروپی مەلیكی سعودیە ھێرشی كردە سەر حكومەتی ئێران و بە پشتیوانی تیرۆر لە ناوچەكەو دەستوەردان لە كاروباری وڵاتانی تر تۆمەتباری كرد.

مەلیك سەلمان نەیشاردەوە كە پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەمەر دەستوەردانەكانی ئێران بێنە دەنگ و كۆتایی پێ بھێن
تایبەت بە ھێرشی حوسیەكان بۆ سەر وڵاتەكەی سەلمان وتی ئێرانیەكان ھاوكاری تەواوی حوسیەكان و گروپ گەلێكی تر دەكەن و دەیەوێت ئاژاوەو شەڕ لە وڵاتانی عەرەبی درێژە بكێشێت و ئەوەش مایەی قبوڵ نیە و لێی بێدەنگ نابین

Back to top button