بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان: پاڵپشتی بەهێزی حكومەتەكەی مەسروور بارزانی دەبین

 

دوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتن لە بارەی بەشداری كردنیان لە حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان, بەر پرسێكی باڵای گۆڕان دەڵێت:” پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆشحاڵ بووە بە بینین و بە بیستنی ئەو بەرنامە چاكسازییەی بزووتنەوەی گۆڕان”.

چالاك موهەندیس: ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە:”بزووتنەوەی گۆڕان، بە بەرنامەیەكی چاكسازیی سیاسیی گرنگەوە دێتە ناو حكوومەتەكەوە، ئەوەندەی من ئاگادار بم، لە میانەی گفتوگۆكاندا شاندی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆشحاڵ بووە بە بینین و بە بیستنی ئەو بەرنامە چاكسازییەی بزووتنەوەی گۆڕان.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی:” هیوادارین سەرۆكی حكوومەتی داهاتووی كوردستان بەرنامە چاكسازییەكەمان لە كارنامەی حكوومەتەكەیدا جێگە بكاتەوە، ئێمە وەكوو بزووتنەوەی گۆڕان، پاڵپشتییەكی بەهێزی ئەم كابینەیە دەكەین، ئەگەر كار بۆ ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی بكات و حەز دەكەین مەسرور بارزانی، شادەماری گەندەڵی لە ڕەگەوە هەڵبكێشێت.

Back to top button