مەسعوود حەیدەر: چەند زانیاریەكی نوێ‌ لە بارەی بودجەی هەرێم ئاشكرا دەكات بزانن چۆن دەنێردرێت

 

دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای بدجەی 2019ـی عێراق لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا بە پێی یاسای بودجە و رێكەوتنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا, عێراق پابەند دەبێت بە ناردنی موچەوبودجەی هەرێم ئەندامێكی لیژنەی داراییی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەی ئاشكرا كرد: “بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان، دەبێ بەپێی یاسای بوودجە، عێراق مانگانە بڕی ٥٥٨ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی كوردستان بكات، لە حاڵەتێكدا ئەگەر ھات و جیاوازی ھەبوو، بەپێی بڕگەی ج لە ماددەی ١٠ ی یاساكە، دەبێ ئەو بڕەپارەی بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت لە ٥٢٢ ملیار دینار كەمتر نەبێت.

لەمبارەیەوە مەسعوود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی داراییی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: “ئەو گۆڕانكارییەی پەرلەمانی عێراق لە بڕگەی ج لە ماددەی ١٠ی یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامی دا و گۆڕانكاریی لە پشكی پەرەپێدانی ھەرێمەكان و تەرخانكردنی سێ ترلیۆن دینار بۆ یەدەگی فریاكەوتن، ھەموو ئەمانە بوونە ھۆی گۆڕانكاری لە پشكی ھەرێمیش، بەپێی میكانزمی شیكردنەوەی بڕگەی ج لە ماددەی ١٠ی یاساكە و بەدەر لە پشكی پێشمەرگە، بوودجەی خەمڵێنراوی ھەرێم نزیكەی ١٠ ترلیۆن دینارە و لەو بڕەش پێنج ترلیۆن و ٤٤٨ ملیار دینار مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمە، ئەوەی تریش بوودجەی بەكاربەر و بەرھەمھێنانە كە نزیكەی چوار ترلیۆن و نیوە.”

ناوبراو ئەوەش دەخاتە ڕوو: “بۆ حسابكردنی ئەو زیانانەی لە یاساكەدا ئاماژەیان پێ كراوە، دەبی نرخی بەرھەمھێنانی نەوت دەربھێنرێت لە نرخی نەوتی خەمڵێنراو لە یاساكەدا و ئەوكات بڕی پارەكە دەبێت بۆ ھەرێمی كوردستان ڕەوانە بكرێت، ٤٥٤ ملیار دینار مووچە و ٦٨ ملیار دینار پشكی پێشمەرگە و ٣٧ ملیار دینار پەرەپێدانی ھەرێمەكان و ٢٩ ملیار دینار وەبەرھێنان و تەمویلی پرۆژەكان لە قەرز. كۆی گشتیی ئەمە دەكاتە ٥٨٨ ملیار دینار مانگانە.”

Back to top button