ئه‌گه‌ر ویستت كه‌سێك بۆ بابه‌تێك ڕازی بكه‌یت ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كاربهێنه

ڕه‌نگه هه‌ندێكجار وتنی “به‌ڵێ ” یه‌ك له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه زۆر شت بگۆڕێت له ژیانی تۆدا، ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی شیاو هه‌بوو تۆش پێویستت به ڕه‌زامه‌ندی كه‌سێك هه‌بوو ئه‌وه دكتۆر سامان شه‌ریف پزیشكی پسپۆڕی ده‌رونی ڕێنمویت ده‌كات ئه‌م ڕێگه‌یه به‌كاربهێنیت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت” ئەگەر ویستت یەکێك ڕازی بکەیت و ئەو شتەت بەگوێ بکات کە داوای لێدەکەیت ئەوا بەھێواشی دەستت بخەرە سەرشانی ڕاستی ئەو کەسەو سەرت لەگوێچکەی نزیک بکەرەوە و بەھێواشی داواکەتی بەگوێچکەدا بچرپێنە، زۆربەی جارەکان ئەم شێوازی مامەڵەکردنە دەبێتە ھۆی جێبەجێکردنی داواکاریەکەت لە لایەن ئەو کەسەوە.”
ده‌ڵێت”ھۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم ڕێگایە دەبێتە ھۆی کارتێکردن لەسەر لایەنی نەستی (لا وعی) کەسەکەو ھانی دەدات بۆ قبوڵکردن و کەم واھەیە لەو کاتەدا داواکاری ڕەتبکرێتەوە”