یەكێتی لەسەر كاندیدبوونی شاڵاو عەلی عەسكەری بۆ پارێزگاری كەركووك هاتە دەنگ
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕای گەیاند، پرسی كاندیدی پارێزگاری كەركووك لەلایەن سەركردایەتییەوە یەكلا دەكرێتەوە و خۆ كاندیدكردنی شاڵاو عەلی عەسكەریش لەوێ گفتوگۆی لەسەر دەكرێ.
دوایی ئهوهی شاڵاو عەلی عەسكەری ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندی حزبەكەی لە كەركووك كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە خۆی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك.
نەسروڵا سورچی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ڕاگەیاندووه، كاندیدی پارێزگاری كەركووك لەلایەن سەركردایەتی یەكێتییەوە یەكلا دەكرێتەوە، زیاتر ڕوونیشی كردەوە كە پرسی خۆ كاندیدكردنی شاڵاو عەلی عەسكەری بۆ پارێزگاری كەركووك دەبردرێتە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێ، بەڵام هێشتا دیار نییە كێ پشتیوانی دەكات.
كەركووك دوای ئەوەی لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی داگیر كرا، پارێزگاری شارەكە بە سەپێنراوی لەلایەن عەرەبێكەوە بەناوی راكان جبووری بەرێوە دەبرێت، بۆیە ئێستە یەكێتی دەیەوێ رەوشی شارەكان ئارام بكاتەوە و بۆ ئەوەیش داوای گفتوگۆ لە پارتی دەكات.