کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ سبەی دوو شەممە…

ئەمڕۆ دووشەممه‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە سلێمانی لە و دھۆک لە دوای نیوەڕۆدا، بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشەممە له‌ سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان لەدوای نیوەڕۆ بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لەکاتەکانی ئێوارەشدا بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

Back to top button