نەجمەدین کەریم : هۆکاری پێداگریی له‌سه‌ر یەکێتی دانانی پارێزگاری کەرکووك ئاشکرا کرد

نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووك لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی ئاژانسی (دەنگی ئەمریکا) ڕای گەیاندووە، سووربوونی یه‌كێتی له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر پرسی دانانی پارێزگار بۆ شاری كه‌ركوك، بۆ داپۆشینی خیانه‌ته‌كه‌یان و په‌یداكردنی هاوبه‌شه‌، ده‌شڵێت: دانانی پارێزگار له‌م كاته‌دا هیچ له‌ دۆخی شاره‌كه‌ ناگۆڕێت”.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: وه‌ك ده‌زانرێت له‌ دوای 2003وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ كرا له‌كه‌ركوك ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كه‌ركوك به‌ به‌غداوه‌ ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كانی 100% ئیداره‌ی سه‌ر به‌به‌غدا بوو، ده‌بوو ئیداره‌ی كه‌ركوك له‌ دوای 2003 به‌هاوبه‌شی بوایه‌ له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان.

پارێزگاری شەرعیی کەرکووك هۆکاری پێداگریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەر دانانی کەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئاشکرا کرد و بەپێویستی زانی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەوانەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەشدار بوون، پۆستی حکوومییان پێ نەدرێت.

نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی وت: هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و (كه‌سانه‌ی ناو یه‌كێتی وایان به‌سه‌ر كه‌ركودا هێنا له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر) به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و كێشه‌ و ناكۆكی ناوخۆی یه‌كێتی بوو، ئه‌گه‌رنا به‌شێك له‌وانه‌ی دواتر دژی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه‌ له‌ رۆژی ریفراندۆم خۆیان و ژنه‌كانیان په‌نجه‌یان به‌شانازیه‌وه‌ راده‌وه‌شاند كه‌ده‌نگیان به‌ به‌ڵێ داوه‌ به‌ ریفراندۆم.

ڕوونسس کۆدەوە کە لەم کاتەدا دانانی پارێزگارێکی کورد (یەکێتی بێت یان پارتی) هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، چونکە ئێستا دەسەڵات لای پارێزگار نییە و سوپای عێراق لە شارەکەدایە و حەشدی شەعبیش بە گرووپی جیاجیا لەنێو شارەکەدان. هەروەها ھێزێکی دیکە بووەتە شوێنگرەوەی دژەتیرۆی عێراقی لە کەرکووک کە ”زۆر لە دژە تیرۆر خراپترە و خەڵکی بێزار کردووە، ھەڵدەکوتنە سەر ماڵە کوردەکان، پارێزگاریش ھیچ دەسەڵاتێکی نییە”.

نەجمەدین کەریم نەیشاردووەتەوە کە سووربوونی یەکێتی لەسەر دانانی پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکووک، بۆ داپۆشینی ئەو کارە خراپەیە کە کرا کە بەبۆچونی من و زۆربەی خەڵکی کوردستانیش خیانەت بوو.

پارێزگاری شەرعیی کەرکووک نەیشاردووەتەوە کە پارتی وەک گەورەترین هێزی کوردستان، هەرچەندە توانیویەتی پەرلەمان کۆبکاتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت، بەڵام خۆی لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەشێک لە سەرکردەکانی پارتی دانیشتووە و بۆی دەرکەوتووە کە ئەوان ”بەخەم ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ئەو یەکڕیزییەن کە ھەندێک خەڵکی تر بوونە ھۆکاری پەرتەوازەیی“.

داواشی لە یەکێتی کرد، خۆی بە کاری چەند کەسێکەوە نەبەستێتەوە کە بوونە ھۆی لەدەستدانی نیوەی خاکی ھەرێمی کوردستان.

هەر لە چاوپێکەوتنەکەیدا پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ڕەتی کردووەتەوە پارتی داوای لێکردبێت کە ببێتە ئەندامی حزبەکە. دەشڵێت: پۆستیشم نەخراوەتە بەردەم، من کەسێکی سەربەخۆم و کار بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەم.

Back to top button